یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتد گه‌یشته بۆ رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی رافینیای به‌رازیلی بۆ ریزی بلاوگڕانا.
له‌مباره‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه كه یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتدی ئینگلیزی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی رافینیا بۆ ڕیزی بارسا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن به گرێبه‌ستێك به بڕی په‌نجاوهه‌شت ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ بڕی ده میلۆن وه‌ك گۆڕانكاری له گڕێبه‌ستی نێوانیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رافینیا گه‌یشته هه‌رێمی كاتالۆنیای وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی و ڕێكاره‌كانی دیكه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارساو دواتر له ڕێوڕه‌سمێكدا ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن تیپه نوێیه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت، به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان رافینیاو یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌م هێرشبه‌ره تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوحه‌وت له ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه یاری ده‌كات، دوای گه‌یشتنی بۆ كاتالۆنیا رافینیای ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ ڕایگه‌یاند كه به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بارسا خه‌ونێكی گه‌وره‌ی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌دیهات كه له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی یاریكردنی له ڕیزی یانه‌كه هه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.