ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ئیداره‌ی بارسا له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، یانه‌ی بارسێلۆنا و عوسمان دێمبلی نزیكه‌ی ساڵێك بوو گفتوگۆ له نێوانیان به‌رده‌وامبوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان.
له‌مباره‌وه فابریسۆ رۆمانۆ شاره‌زا له بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له ئه‌وروپا راگه‌یاند، دێمبلی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی و ئه‌م یاریزانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار درێژ ده‌كاته‌وه.
رۆمانۆ گوتیشی دێمبلی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كانی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه، بۆیه به‌م نزیكانه هه‌ردوولا واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه ده‌كه‌ن، نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی دێمبلی له‌لایه‌ن بلوگرانا بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەر دادەنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه مكوڕبوو لەسەر هێشتنه‌وه‌ی دیمبلی له ریزی تیپه‌كه‌ی.
ئیداره‌ی بارسێلۆنا و عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی گه‌یشتنه رێككه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.