له ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌كسیل ڤیتسیلی به‌لجیكی و یاریزانی نوێی تیپه‌كه‌ی به فه‌رمی پێشكه‌ش به میدیاكان كرد.
ڤیتسیل له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو له ڕیزی برۆسیا دۆرتمۆند بوو، له‌م هاوینه‌شدا به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد.
ڤیتسیلی ته‌مه‌ن سیی و سێ سال یه‌كیك بوو له‌و یاریزانانه‌ی جێی سه‌رنجی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو، بۆیه ڕاهێنه‌ره‌كه ڕۆڵێكی گرنگی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزی تیپه‌كه‌ی بینی.
ڤیتسیل له كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان گوتی، به‌ڵێ من یاریزانێكی سه‌ربه‌ست بووم، بۆیه هه‌میشه ئومێد ده‌خوازم باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، خۆشه‌ویستی زۆرم بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له توانام بێت پێشكه‌ش به‌م یانه‌یه بكه‌م، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گونجاوه بۆ من، بۆیه من لێره‌م، ڤیتسیل نه‌یشارده‌وه كه له چه‌ندین ولات و له ڕیزی چه‌ندین یانه یاری كردووه، بۆیه پێی وایه بژارده‌ی ئه‌مجاره‌ی جیاوازه‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌راورد به یانه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.