Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:31

تەقینەوەیەك لە نێو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی روویدا

کوردستان TV
100%

سەرچاوەكانی ئەلعەرەبیە و ئەلحەده‌س رایانگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، تەقینەوەیەكی نادیار لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەناوچەی قائیم لە نزیك سنووری سووریا روویداوەو تا ئێستا هۆكارو ڕادەی زیانەكانی تەقینەوەكە نەزاندراوە .
شایانی باسە كۆگاكانی چەك لە عێراق لە دوای ساڵی 2003 بە شێوەیەكی بەرچاو لەناو ناوچە نیشتەجێبوونەكاندا بڵاوبوونەوتەوە و لەگەڵ دەستپێكردنی هەر هاوینێكدا خەڵك ترسی تەقینەوەیان بۆ دروست دەبێت.
تەنها بەغدا لە نێوان هاوینەكانی 2016 بۆ 2018 سێ كۆگای چەك لە باشوور و رۆژهەڵاتی پایتەخت تەقییەوە.
دوایینیان تەقینەوەی كۆگایەك بوو لە ناو حسێنییەیەك لە شاری سەدر كە بەهۆیەوە دە كەس كوژران و 90 كەسی دیكەش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی زیان بە موڵك و ماڵی تایبەت و گشتی گەیاندووە، هەروەها وێرانكردنی قوتابخانەیەكی سەرەتایی نزیك لە شوێنی تەقینەوەكە.
هەروەها لە ساڵی 2019 پێنج كۆگای چەك لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە تەقییەوە و ساڵی ڕابردوو-ش لە ماوەی مانگی تەمموزدا، كۆگایەكی چەكی سەر بە فیرقەی "ئیمام عەلی" لە پارێزگای نەجەف تەقییەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.