به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، یانه‌ی لاتسیۆ به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسیۆ رۆمانیۆلی كاپتنی پێشووی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان واژووكرد.
له‌مباره‌وه یانه‌ی لازیۆ ئاشكرایكرد كه گرێبه‌ستی رۆمانیۆلی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه‌و تا هاوینی دووهه‌زار و بیست وحه‌وت له ڕیزه‌كانی ده‌مێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا میلان سوپاس و ستایشی رۆمانیۆلی ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵی كرد، هه‌روه‌ها میلان جه‌ختیكرده‌وه ڕۆمانیۆلی سەرکردەى جەنگەکان بوو لە نێو یاریگا، جێگای باسه ئه‌م یاریزانه له ساڵانی دووهه‌زارودوازده تا دووهه‌زاروچوارده یاریزانی یانه‌ی رۆما بوو، دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سامپدۆریا كرد، له‌ساڵی دووهه‌زاروپازده جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیز‌ی رۆما.
له كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زاروپانزه بۆ دووهه‌زاروشانزه به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ درێسی میلانی پۆشی، ڕۆمانیۆلی به‌شداری له دووسه‌دوچلوحه‌وت یاری له ڕیز‌ی میلان له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان كردوه‌و ده گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تۆماركردوه.
لاتسیۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسیۆ رۆمانیۆلی واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.