رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر كە لە بەریتانیا سەری هەڵداوە و سەرچاوەكەی نادیارە دەستی بە بڵاوبوونەوە كردووە لە سەرانسەری جیهاندا، تا ئێستا زیاتر لە هەزار منداڵی تووشبوو تۆماركراوە.
لەو بەیاننامە نووسراوەی كە رێكخراوەكە بڵاوی كردووەتەوە، زانیاری سەبارەت بە دوایین دۆخی پەتا نهێنییەكەی هەوكردنی جگەر دراوە.
لە بەیاننامەكەدا هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو كە تا هەشتی تەمووز لە 35 وڵاتدا كۆی گشتی هەزار و 10 تووشبووی هەوكردنی جگەر پشتڕاستكراوەتەوە، هەروەها راگەیەندراوە كە 22 منداڵ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی هەركردنی جگەر كە سەرچاوەكەی نادیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە بەریتانیا سەری هەڵ دا و لە ماوەیەكی كەمدا بۆ زۆرێك لە وڵاتان بڵاوبووەوە و زیاتر لە منداڵانی تەمەن یەك مانگ تا 16 ساڵدا دەبینرێت.بەشێك لە نێشانەكانیشی بریتین لە زەردوویی، سكچوون، رشانەوە و ژانەسك.
زیاتر لە 1000 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای هەوكردنی جگەر لەنێو منداڵاندا تۆمار كراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.