دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌زای خه‌بات دوای ئه‌وه‌ی له‌ماڵ دیار نامینێت و په‌یوه‌ندی ده‌كرێت به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14 ى 7 ی 2022، له‌پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زێی گه‌وره ته‌رمه‌كه‌ی به‌خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، نه‌قیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له‌بنكه‌ی به‌رگری شارستانی خه‌بات به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه له‌رووداوێكی خنكان، له‌كاتێكی زوودا تیمه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانرا ته‌رمی گه‌نجه‌كه له‌نێو پڕۆژه‌كه‌دا ده‌ربهێندرێت.
گوتیشی: ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له‌نێو ئاوه‌كه‌دا خنكاوه ناوی مه‌حمود حه‌سه‌نه و ته‌مه‌نی له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵ ده‌بێت.
سالار نامیق - خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.