هاتوچۆی گەرمیان رایگهیاند: بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕ سکیل لە گوندی هۆرێن کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیتریش بەسەختی برینداربوو
لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه: شەوی ڕابردوو لەسنوری ناحیەی مەیدان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ماتۆڕ سکیل لە گوندی "هۆرێن" شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕ سکیلەکان گیانی لەدەستدا و ئەوکەشیان بەسەختی بریندارە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، یەکێک لەماتۆڕەکان لە سەرتەکەوە هاتوە و ئەوەکەشیان بەپێچەوانەوە لەنزیک گوندی "هۆرێن" پێکیانداداوە.
راشیدهگهیهنن: لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
پێکدادانی دوو ماتۆڕ سکیل گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.