مانه‌وه‌ی تۆمۆبێڵ له‌به‌ر تیشكی خۆر له‌وه‌رزی هاوین دا زیانی زۆر به ناوه‌و ده‌روه‌ی ئۆتۆمبێڵ ده‌گه‌یه‌نێت،به‌تایبه‌تی بۆماوه‌یه‌كی زۆر بۆیه تاده‌كرێت ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ت زۆر له‌به‌ر تیشكی خۆر رامه‌گره.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ی "ترافیك ئێف ئێم" چه‌ند رێنماییه‌ك پێشكه‌ش به شۆفێران ده‌كات ،كه‌بریتین له"
١. هه‌میشه هه‌وڵبده له‌هاویندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له گه‌راجی داخراو پارك بكه‌یت، یان له شوێنێك كه سێبه‌ر بێت، بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر بپارێزیت، كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات ڕوپۆشی بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، دووچاری حاڵه‌تی وشكبوونه‌وه و درزبردن ده‌كات.
٢. هه‌میشه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كاتی پارككردندا به‌چادر دابپۆشه، بۆئه‌وه‌ی بۆیاخ و هه‌یكه‌لی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌گه‌رما و تیشكی زیانبه‌خشی خۆر بپارێزێت، له‌هه‌مان كاتدا چادره‌كه ڕێگریی له چوونه ناوه‌وه‌ی تیشكی خۆر له‌ڕێگه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ داشبۆرد و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات.
٣. به‌رگ بۆ كۆشنه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابنێ، به‌تایبه‌تی كوشنی "جلد"، بۆئه‌وه‌ی تیشكی خۆر دووچاری خراپبوون و درزیان نه‌كاته‌وه، هاوكات به‌رگه‌كه ڕێگریی له زیاد گه‌رمبوونی كوشنه‌كانیش ده‌كات.
٤. هه‌وڵبده له وه‌رزی هاویندا زیاتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بشۆیت، بۆئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماكه‌ی نزم ببێته‌وه و هاوكات له‌پیسی و گه‌رد و تۆزیش پاك ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئاشكرایه مانه‌وه‌ی پیسی و قۆڕ به‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌بێت دوچاری ژه‌نگ و داخورانی ده‌كاته‌وه.
٥. له وه‌رزی هاویندا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و چه‌ند جارێك پۆڵیشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه، واكسی پۆلیشه‌كه چینێكی زیاده له‌سه‌ر بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دروستده‌كات و پارێزگاری له‌بۆیاخ و هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات، له‌زیانی تیشكی خۆر، به‌تایبه‌تی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی.
٦. هه‌میشه ڕێژه‌ی هه‌وای تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چێك بكه و دڵنیاببه‌ره‌وه كه هه‌واكه كه‌م نییه، له‌به‌ره‌وه‌ی هه‌وای كه‌م و فشاری نزمی تایه‌كان له گه‌رمای هاویندا له‌كاتی شۆفێریكردن ده‌بێته هۆی ته‌قینی تایه‌كه، هاوكات گه‌رمای هاوین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تایه‌كان ده‌بێت و فشاره‌كه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام له‌هاویندا چێكی فشار و ڕادده‌ی هه‌وای تایه‌كان چێك بكه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.