ئەمڕۆ پێنجشەممە، یائیر لاپید، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێكی پەیامنێری حورە لە قودس، سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەمریكا پێشوازییان لەو پەیوەندییە گەرم و سەربەخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا كردووە.
سەرۆك وەزیران لاپید و سەرۆك بایدن و هەردوو گرووپی كار وتووێژی درێژخایەنیان لە بارەی پرسەكانی ناوچەكە و بە تایبەت مەلەفی ئێران و ڕێككەوتنی ئەتۆمی بەڕێوە بردووە.
هەروەها لاپید سوپاسی بایدنی كردووە بۆ بڕیارەكەی كە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان دوورنەخستەوە.
هەروەها سەرۆك وەزیران جەختی لە دژایەتیی بۆ گەڕانەوەی ڕێككەوتنی تازەی ناوەكی و پێویستیی چڕ كردنی گوشارەكان بۆ سەر ئێران كردۆتەوە.
دوای كۆبووەنەوەكەش هەردوولا "بەیاننامەیەك" واژۆ دەكەن كە هاوكارییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا چەسپێنێت.
لەوباریەوە بەرپرسێكی ئیدارەی بایدن، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە: ئەم بەیاننامەیە زۆر گرنگە و پابەندبوونێك لەخۆدەگرێت كە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ڕووبەڕووی چالاكییە ناسەقامگیركەرەكانی ئێران بێتەوە، بەتایبەتی هەڕەشەكان بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەڵگەنامەیە كە تا ئێستا ئەمریكییەكان بە " جاڕنامەی قودس" ناویان نەهێناوە، گوزارشت لە "هەڵوێستێكی روون و یەكگرتوو دەكات بەرامبەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی و دەستدرێژییەكانی لە سەرتاسەری ناوچەكە".
هاوكات بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "بەیاننامەی قودس سەبارەت بە هاوبەشی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل" دەبێتە "شاهیدی زیندوو لەسەر سروشت و تەندروستی و ڕادە و قووڵی ناوازەی پەیوەندییەكان"ی ئەم پەیوەندییە دوولایەنەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.