دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ره‌حیم ستیرلینگ به‌پێی بۆندێك په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی كرد، ستیرلینگ له‌په‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ماڵئاوایی لە مانچستەر سیتی و هاندەرانی کرد.
ستیرلینگ نه‌یشارده‌وه كه شانازییەکی گەورەیە لە ڕابردوودا درێسی مان سیتی پۆشییوە، هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه روونیكرده‌وه كاتی بۆ یه‌كه‌مجار چووه ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌مه‌نی ته‌نیا بیست ساڵان بوو، له‌ئێستاشدا وه‌ك پیاوێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌ستیزن جیاده‌بێته‌وه، ستیرلیگ سوپاس و ستایشی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه رۆلێكی كاریگه‌ریان بینیوه له‌پێگه‌یاندنی له‌ریزی مانچسته‌ر ستی.
ره‌حیم ستێرلینگ له میركاتۆی هاوینه‌ی دووهه‌زاروپانزه له‌به‌رامبه‌ر بری چل‌ونۆ ملیۆن پاوه‌ندی ئینگلیزی دڕێسی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی پۆشی، به‌درێژایی حه‌وت سالی یاریكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه توانیویەتی سێسه‌دو سی و نۆ یاری ئەنجامبدات، له‌هه‌مان كاتدا سه‌دو سی و یه‌ك گۆلی تۆماركردوه‌و نه‌وتو پێنج پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی بۆ هاورێكانی ره‌خساندوه.
ستیرلینگ: شانازییەکی گەورە بووه لۆم لە ڕابردوودا درێسی مان سیتیم پۆشییوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.