Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:17

سه‌رۆكی ئه‌ركان: ئاماده‌كارییه‌كانی لیوای 20ی پیاده‌ به‌م نزیكانه‌ كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 14ی تەمموزی 2022 فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرای كرد كه‌ ته‌واوی رێكاره‌ ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیاده‌ كۆتای هاتووه‌. 
له‌ دیداریاندا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ  مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا  جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شكانی راسپارد كه‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات بۆ خێراكردنی ئه‌و رێكاره‌ دارایی و كارگێڕیانه‌ی لیوای 20ی پیاده‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ژماره‌ی ئاماری پێشمه‌رگه‌كان رێكخراوه‌و كاروباره‌ كارگێڕییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی چووه‌ و ته‌نها كاروباره‌ داراییه‌كانی ماوه‌ كه‌ وا بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی  وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌ركان رایگه‌یاند كه‌ ته‌شكیل كردنی لیوای 20ی پیاده‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ دروستكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌ مه‌یدان له‌نێوان هه‌ردوو لادا و ئه‌م هه‌نگاوه‌ رێ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا كاری هاوبه‌شی له‌م جۆره‌ له‌نێوان هه‌ردوو لادا زیاتر بكرێ و چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.