ئه‌مڕۆ 14ی تەمموزی 2022، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق روكن عیسا عوزێر پێشوازیان كرد له ژه‌نه‌ڕاڵ (ماركۆس) جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری.
له‌و دیداره‌دا، كه جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌بوون، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای ئه‌ڵمانیا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و به‌بایه‌خه‌وه رۆڵ و پێگه‌ی تیمه‌كانی راوێژكاری سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێنرا.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاس و پێزانینی پێشمه‌رگه‌ی گه‌یانده جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند: كه جۆر و شێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رابردوو و ئێستادا، له ته‌واوی بواره‌كاندا جێگای گرنگی و بایه‌خی پێشمه‌رگه بووه، بۆ ئاینده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر به‌رز بكاته‌وه و باشتر سوود له توانا و ئه‌زموونی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ته‌واوی بواره‌كاندا وه‌ربگرێت.
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، خۆشحاڵ بوو به سه‌ردانی كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌بایه‌خه‌وه باسی له رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، له مه‌یدان و به‌ڵێنیدا، كه تیمه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاوكاری كردن و راوێژدان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوو به‌ڕێزان بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان به‌ست و تیایدا جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له پرۆژه‌كانی چاكسازیدا له‌ڕێی راوێژكاره‌كانیانه‌وه، پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وێڕای به‌خێرهێنانی جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا باسی رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و سوپاسی تیمه راوێژكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیایی كرد، كه به‌رده‌وام پشتیوانی كارا بوون له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاوكاری كردن و راوێژدان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.