سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوالێخۆشبوو له‌پێناو گه‌ل و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی مه‌ینه‌تی و زیندانی زۆری چه‌شت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د کەسایەتییەکی دیار و كۆڵنه‌ده‌رى مەیدانی خەباتی نیشتمانی بوو کە هەموو تەمەنی خۆی لە تێکۆشانی سیاسی و لەپێناو گەل و بیروباوەڕەکەیدا بەسەر برد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د له‌پێناو گه‌ل و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی ئازار و زیندانی و مەینەتیی زۆری چەشت".
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت " پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خەمیانم".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواييی سیاسه‌تمه‌دار و تێکۆشەری دێرین و ناسراوی سەر ئاستی کوردستان و عیراق، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعيی عیراق و کوردستان، مامۆستا کەریم ئەحمەدم پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیار و كۆڵنه‌ده‌رى مەیدانی خەباتی نیشتمانی بوو کە هەموو تەمەنی خۆی لە تێکۆشانی سیاسی و لەپێناو گەل و بیروباوەڕەکەیدا بەسەر برد، لەو ڕێگایەشدا ئازار و زیندانی و مەینەتیی زۆری چەشت.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/7/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.