سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی مامۆستا و زانای ناوداری ئایینی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یادی هه‌میشه به خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى ناوێكى دياری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی‌دا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت.
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيانى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ناودارى ئايينى ده‌كه‌م. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى ناوێكى دياری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی‌دا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوويه‌تى، يادى هه‌ميشه به خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.