دادگای ستۆكهۆڵم له وڵاتی سوید ئه‌مرۆ پێنجشه‌م سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر داوه‌رێكی ئێرانی به‌ناوی حه‌مید نووری سه‌پاند به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئێرانی له ساڵی 1988.
دادگای ستۆكهۆڵم دوای ئه‌نجامدانی 93 دانیشتن و وه‌رگرتنی وته‌ی 46 شایه‌تحاڵ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر حه‌مید نووری كه به (حه‌مید عه‌باسی) ناسراوه، ده‌ركرد و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئێرانییه سه‌پاند.
حه‌مید نووری له ساڵی 2019وه له سوید ده‌ستبه‌سه‌ره و پێشتر له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی دادگای ستۆكهۆڵم ڕه‌تی كردبووه‌وه له ساڵی 1988 پۆستی یاریده‌ری داواكاری گشتی له گرتووخانه‌ی گوهارده‌شت له ئێران هه‌بووبێت و تێوه‌گلابێت له ده‌ركردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ ده‌رهه‌ق به هه‌زاران هاووڵاتی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و كاتی حكوومه‌تی ئێران.
دادگای ستۆكهۆڵم به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و وته‌ی شایه‌دحاڵه‌كان، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر حه‌مید نووری سه‌پاند و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له دژیدا په‌سه‌ند كرد به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئێرانی به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست.
دادگای ستۆكهۆڵم هه‌روه‌ها حه‌مید نووری ناچاریش كرد قه‌ره‌بووی زیانه ده‌روونییه‌كانی سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان بكاته‌وه.
جێی باسه حه‌مید نووری پۆستی یاریده‌ری داواكاری گشتیی له گرتووخانه‌ی گوهارده‌شت له ئێران به‌ڕێوه ده‌برد و له ساڵی 1988 له كاتی فه‌رمانڕه‌وایی خومه‌ینیدا سزای كوشتن و له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی دژی هه‌زاران كه‌سی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی ئه‌وكاتی ئێران به‌تایبه‌تیش له‌نێو موجاهیدینی خه‌لق و پارته چه‌په‌كان ده‌ركردبوو و به‌مه‌ش به تاوانباری جه‌نگ و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست تۆمه‌تبار كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.