به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دیاری كرد كه هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان گه‌رمترین شوێن بوونه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌یان 47 پله‌ی سیلیزی بووه.
پله‌كانی گه‌رمی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه بووه:-
هه‌ولێر 44.0
هه‌له‌بجه 47.0
زاخۆ 45.0
ئامێدى 41.0
بامه‌رنێ 40.0
بارزان 45.0
بازيان 46.0
ده‌ربه‌نديخان 47.0
هه‌ڵشۆ 40.0
پێنجوێن 41.0
سۆران 44.0
چۆمان 38.0
حاجى ئۆمه‌ران 36.0
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌رزترين پله‌كانى گه‌رمى شارى سلێمانيش به ڕێژه‌يكى كه‌م به‌رزبۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.