ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئافره‌تێكی به‌نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب له‌نێو سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌وه و ده‌خنكێ.
هێرش ئیسكان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 5:30 ئافره‌تێكی به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب له به‌نداوی خارێ له سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رسه‌نگ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی كه‌وته نێو ئاوه‌وه و خنكا.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و خه‌ڵكی شاری مووسڵه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ مه‌رامی گه‌شت و سه‌یران هاتبووه سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ و ده‌ڤه‌ری ئامێدی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌رمی ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌نێو ئاو ده‌رهێنرا و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌رسه‌نگ كرا و دواتریش گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادی له پارێزگای دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.