شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه گه‌رمییه‌كی به‌تینی وه‌رزی هاوین به‌ڕێوه‌یه و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراقی ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه گه‌رمییه‌كی به‌تینی وه‌رزی هاوین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌رمییه‌كه‌ش كه‌مێك تۆز و خۆڵ ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له هه‌ندێ ناوچه به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی باشووری عێراق ده‌گاته سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت. داواشی له هاووڵاتییان كرد ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، خۆیان له هاتنه‌ده‌ره‌وه و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی خۆر بپارێزن.
له‌باره‌ی شه‌پۆڵه تۆز و خۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش، سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مشه‌و تۆز و خۆڵه‌كه له هه‌ندێ له پارێزگاكان چڕ ده‌بێته‌وه و تا دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.