سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه په‌یامێكی بۆ عێراق و وڵاتانی كه‌نداو و جیهان نارد و تێیدا ده‌ستی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاشتی بۆ هه‌موولایه‌ك درێژ كرد.
له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوێنێ چوارشه‌م گه‌یشته ئیسڕائیل و له‌گه‌ڵ یائیر لابید سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شداری له چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكی ئاینی كرد.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌میش دوای ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی جۆ بایدن و یائیر لابید به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له كۆنگره‌كه‌دا گوتی: په‌یامی ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌نێرین، ئیسڕائیل ئاشتی ده‌وێت، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پاشه‌كشه له ئاسایشی خۆمان ناكه‌ین.
گوتیشی: هه‌ر وڵاتێك ئاشتی بوێت، ئێمه به‌خێرهاتنی ده‌كه‌ین.
بڕیاره جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا، سبه‌ی هه‌ینی بگاته وڵاتی سعوودییه و به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بكات كه سه‌رۆكی عێراقیش تێیدا به‌شداره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چاوی به سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه، عێراق، قه‌ته‌ڕ، كوێت و عومان ده‌كه‌وێت، داوای لێ ده‌كه‌م په‌یامی ئێمه بۆ سه‌رجه‌میان بنێرن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئیسڕائیل ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌موولایه‌ك درێژ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك چ به‌شێوه‌ی ته‌كنیك بێت یان پسپۆڕی، هه‌روه‌ها ئاماده‌ین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س و سه‌رۆكێك ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر یه‌كتر بناسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌رگری له خۆیان و به‌هاكانیان ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م به‌رگرییه‌ش ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئاشتی دێته دی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.