گوته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خه‌رجكردنی به‌خشینی یه‌كه‌م و جه‌ختی كرده‌وه كه خه‌رجی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ.
جه‌لال سه‌عید گوته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وێرای سوپاسگوزاری بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی بەخشینی یەکەم، دڵنیاشین لە ماوەی داهاتوودا بەشی دووەم و تەواوی خەرجییەکان لەلایەن به‌ڕێزییانه‌وه خەرج دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایدەگەینێ كه جگە لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هیچ شوێن و کەسێک ناکات و نەی کردووە بۆ بەخشینی خەرجییەکانی خول و پاڵەوانیەتییەکانی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: لێرەوە بە هەموو لایەک رادەگەینین كه یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەک دەزگایەکی فەرمی هەرێمی کوردستان سەرجەم شایستە داراییەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی خول و پاڵەوانیەتییەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆی خەر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.