Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:29

سایلۆكانی هه‌رێم تا ئێستا زیاتر له‌ 236 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان وه‌رگرتووه‌

سبه‌ی پاره‌ی گه‌نم و جۆی جوتیارانی هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سایلۆكان تا ئێستا زیاتر له‌ 236 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان وه‌رگرتووه.

نه‌وزاد شێخ كامیل ‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا بڕی (236،841،580) ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له‌ جوتیاران ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێدانی گه‌نم به‌ سایلۆكان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا جوتیاران شایسته‌ دارایی و نرخی گه‌نمه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌گات و بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.