سبه‌ی هه‌ینی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در نوێژی بكۆمه‌ڵی هه‌ینی یه‌كگرتوو له شاری به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ زیاتر له ملیۆنێك كه‌س به‌شداری تێدا بكه‌ن.
له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه لایه‌نگرانی سه‌در له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی تری عێراق په‌یتاپه‌یتا ڕوو له شاری به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌پیل بانگه‌وازی سه‌كرده‌كه‌یانه‌وه كه موقته‌دا سه‌دره ده‌چن.
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه هێزێكی زۆری ئه‌منی و سوپا و ئه‌ندامانی سه‌رایا سه‌لامی باڵی سه‌ربازی ڕه‌وتی سه‌در له شه‌قام و ده‌روازه‌كانی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه و چاودێرییه‌كی وردی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتووی پێیان باشه شوێنی نوێژه‌كه له شه‌قامی فه‌لاح له سنووری شه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌در له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕێوه بچێت به‌هۆی فراوانی شه‌قامه‌كه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گردبوونه‌وه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ڕه‌وته‌كه‌یان.
پێشتر بڕیاربوو نوێژه‌كه له شه‌قامی مزگه‌وتی موحسین و له‌نزیك نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام لیژنه‌كه پێیوایه شوێنه‌كه بچووكه و جێگه‌ی ئاپۆڕای خه‌ڵك نابێته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ سه‌رووی ملیۆنێك كه‌س ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی نوێژ و مه‌ڕاسیمه‌كه بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتووی كۆیان كردۆته‌وه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جگه له هاووڵاتییانی شاری به‌غدا، زیاتر له‌نێو ملیۆن كه‌س له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌یشتوونه‌ته شاری به‌غدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پێشبینی ده‌كه‌ن تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی زیاتر له 100 هه‌زار نوێژكه‌ری تر له به‌سڕا و زیقاڕ و میسان و پارێزگاكانی تر بگه‌نه پایته‌خت.
تا ئێستا ڕوون نییه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئامانجی له ئه‌نجامدانی ئه‌م نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌ی شاری به‌غدا چییه و ناشزانرێ سبه‌ی هه‌ینی له پایته‌خت چی ده‌گوزه‌رێ و دۆخه‌كه به‌كوێ ده‌گات، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان گردبوونه‌وه و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یه له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بێگومان هه‌ڵكوتان و هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیش یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان.
په‌یامی سه‌در له ئه‌نجامدانی ئه‌م گردبوونه‌وه و ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ نمایشكردنی ئه‌و هێزه‌یه كه له‌نێو پێكهاته‌كانی عێراق هه‌یه‌تی و په‌یامێكه بۆ نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تیش بۆ نووری مالیكی كه نزیكه ببێته كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن سه‌در و لایه‌نگرانی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و به هێڵی سوور وه‌سفی ده‌كه‌ن.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه تێیدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌خت له دژایه‌تیكردنی موقته‌د سه‌در و لایه‌نگرانی ده‌كاته‌وه و به ترسنۆك و به‌كرێگیراوی ئێران و به‌ریتانیا ناویان ده‌بات، ڕێبه‌ڕی ڕه‌وتی سه‌دری رژدتر كرد له ئه‌نجامدانی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ینی له شاری به‌غدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده دوای بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م تۆماره ده‌نگییانه، موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا داوای له لایه‌نگرانی كرد گوێ به‌و تۆماره ده‌نگییانه نه‌ده‌ن و هیچ به‌هایه‌كی بۆ دانه‌نێن تا هیچ فیتنه‌یه‌ك له‌ناوخۆی عێراق سه‌رهه‌ڵنه‌دات.
وه‌ك پێشبینیش ده‌كرێ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ینیدا خۆی به‌شداری بكات و ڕاسته‌وخۆ په‌یام بۆ نه‌یاره‌كانی بنێرێ دژی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و سه‌ركرده دۆڕأوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تا سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی زیاتری سامانی عێراق و له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌ی دابنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.