هه‌ر له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه هه‌زاران لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له شه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌در له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیان به‌گردبوونه‌وه كرد و كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش هه‌ر سه‌رله‌به‌یانییه‌وه كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشی و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدایان داخستووه كه به بنكه‌ی حكوومه‌ت داده‌نرێت و له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ش بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دار داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات ڕۆژی هه‌ینی له شه‌قامی سه‌در كۆببنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتووه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتگیریكردنی گه‌لی عێراق كه داوای چاكسازی و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن.
له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه لایه‌نگرانی سه‌در له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان په‌یتاپه‌یتا ڕوو له به‌غدا ده‌كه‌ن و پێشبینش ده‌كرێ ئه‌مڕۆ زیاتر له ملیۆنێك كه‌س نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو ئه‌نجام بده‌ن.
جێی باسه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه گه‌یشتۆته شاری به‌غدا و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و خۆشی به‌شداری له نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه بكات كه به (نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو) ناونراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.