ئه‌مڕۆ هه‌ینی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی دیداری له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، ده‌گاته وڵاتی سعوودییه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: كازمی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌گاته وڵاتی سعوودییه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی سعوودییه چاوی به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بكات كه سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و میسڕ و ئوردن به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
جێی باسه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووه‌وه گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه و دوای سه‌ردانیكردنی ئیسڕائیل و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و به‌شداریكردن له چه‌ند مه‌ڕاسیمێكی ئایینی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌گاته سعوودییه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.