په‌یمانگه‌ی جیۆفیزیایی ئیكوادۆڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به گوڕی 6 پله‌ی ڕێخته‌ر له وڵاته‌كه‌یان تۆماركردووه .
په‌یمانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له نزیك شاری گوایاكیل ڕوویداوه و چه‌قی زه‌وی له‌رزه‌كه‌ش له قووڵایی 57.83 ژێر زه‌وی بووه.
حكوومه‌تی ئیكوادۆڕ تا ئێستا به‌فه‌رمی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام میدیاكان پێشبینی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هێمن (ئارام) به پله‌ی 5.5 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.