لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی (نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ) داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كرد ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵدا له شاری به‌غدا پابه‌ندی سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌كانی ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان بن.
حاكم زاملی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری (نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ) له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ داوا ده‌كات پابه‌ندی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه هه‌زاران لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در له شه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌در له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت كۆبوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران لایه‌نگر له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕوویان له شاری به‌غدا كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش له به‌یانی زووه‌وه كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشی و سه‌رجه‌م ده‌روازه و ڕێڕه‌وه‌كانی چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدایان داخستووه كه به بنكه‌ی حكوومه‌ت داده‌نرێت و له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ش بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه پێشتر موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی بڵاوی كردبووه‌وه خۆی له ڕێگه‌گرتن له به‌رزكردنه‌وه‌ی هیچ ئاڵایه‌ك جگه له ئاڵای عێراق، به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی هیچ وێنه‌یه‌ك جگه له وێنه‌ی شه‌هیدی سه‌در، پۆشینی په‌ڕۆی سپی كفن، په‌یڕه‌وكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ڕێگه‌نه‌دان به‌هێنان و به‌كارهێنانی چه‌ك جگه له لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، نه‌گوتنه‌وه‌ی هیچ هوتافێك جگه له ته‌وبه‌كردن و سه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و چه‌ندانی تریش ده‌بینێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوو ڕكاعه‌ت نوێژی سوپاسگوزاری ئه‌نجام بده‌ن و دوای ئه‌وه‌ش مه‌ڕاسیمه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ست پێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.