گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان له شاری هه‌ولێر 7 كه‌س بریندار بوون كه برینی دوو له برینداره‌كان زۆر سه‌خته.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 11 لە شەقامی سەرەکی ناو گەڕەکی سێبەردانی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی (دۆدج)ی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە لە کۆڵانێکی بچووک هاتە دەرەوە بۆ سەر شەقامی سەرەکی ناو گەڕەکه‌كه و کاتێکیش گەیشتە یەکتربڕی هەردوو شەقام، لەبەر تیژڕۆییەکەی خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤیۆی تایبەت کە لە شەقامەکە دەڕۆیشت.
ڕاشیگه‌یاند: لە دوای ئه‌وه‌ش بەوە نەوەستا و چووە ناو پارچە زەوییەکی بەتاڵ کە هێشتا بینای لێ نەکراوە و لەوێ خۆی کێشا بە ئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له دوای ئه‌وه‌ش خۆی کێشا بە شوێنێکی یاریی منداڵان کە کۆمەلێک منداڵی لەسەر بوو و یارییان دەکرد، ئینجا وەستا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە 7 کەس بریندار بوون کە برینی دووانیان زۆر سەختە.
ڤیدیۆی ساتی ڕووداوه‌كه ببینه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.