ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی له شاری به‌غدا، تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سوپاسی ئاماده‌بووان و هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه بوونه هۆی سه‌ركه‌وتنی مه‌راسیمه‌كه.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه هۆكاربوون بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌ڕاسیمه‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره وه‌سف كرد.
سه‌در سوپاسی خوای گه‌وره و لیژنه‌ی چاودێری و نوێژخوێنان و هێزه ئه‌منییه‌كان و مێوانداریكه‌رانی شاری سه‌دری كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیشی كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه خوارپه‌رستی و چاكسازیخوازییه ملیۆنییه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له كۆتایی تویته‌كه‌شدا هیوای خواست خوای گه‌وره ئه‌مه‌یان لێ قبووڵ بكات و نوێژخوێنانیش به سه‌لامه‌ت و له زووترین كاتدا بگه‌نه‌وه شوێنه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.