قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی چاكبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی قه‌زاكه‌یانی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردووه‌وه كاره‌بای نیشتمانی له قه‌زاكه بڕابوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات هاتووه: شەوی رابردوو لە دوای کاتژمێر 10ی شەوەوە، گرفتی ھونەری لە کارەبای نیشتیمانیی قەزای خەبات رووی دا و بەم ھۆیەوە کارەبای نیشتیمانی لە قەزای خەبات پچڕا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ھەر لەگەڵ دروستبوونی گرفتە ھونەرییەکە، تیمەکانی قایمقامییەت و کارەبای خەبات و تیمی کارەبای ھەولێر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیکە دەستبەجێ لەژێر چاودێریی کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات ھاتنەسەرھێڵ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو و تا ئێستا سەرجەم تیمەکان لە کاری بەردەوامدابوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای دەستنیشانکردنی گرفتەکە، توانرا چارەسەر بکرێت و لە کاتی ئێستادا کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی قەزاکە گەڕێنراوەتەوە.
قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتییان و ماندوێتیی تیمەکانی کارەبا لە خەبات و ھەولێر و تیمەکانی دیکە كرد کە بەدرێژایی زیاتر لە 12 کاتژمێر بێ‌وچان کاریان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.