له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شای سعوودییه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته ئه‌و وڵاته و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ڕایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی سعوودییه چاوی به شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ده‌كه‌وێت و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوو وڵات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی شه‌موو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی وڵاتانی عێراق و میسڕ و ئوردن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی مسته‌فا كازمی ده‌گاته سعوودییه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و دیداری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووه‌وه به گه‌شتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌شی به سه‌ردانیكردن بۆ ئیسڕائیل و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یائیر لابید سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش جۆ بایدن چاوی به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین كه‌وت به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی سعوودییه ئه‌نجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.