لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نوێژی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری به‌غدا ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی نوێژخوێن و ئاماده‌بووان 2 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
لیژنه‌كه سه‌ركه‌وتنی ڕێوڕه‌سمی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه نوێژه‌كه به‌بێ هیچ ڕووداو و پێشێلكردنێكی ئه‌منی، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا و ئه‌ندامانی سه‌رایا سه‌لام به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنه‌كه ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن چه‌ند پارت و لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵدرابوو ڕێوڕه‌سمی نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه بشێوێنرێ تا ژماره‌ی نوێژخوێنان كه‌م ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت.
جه‌ختیشی كرده‌وه ژماره‌ی نوێژخوێنان 2 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له‌نێو نوێژخوێنان هه‌ندێ حاڵه‌تی بوورانه‌وه و له‌هۆشچوون هه‌بوو، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی مردن یاخود حاڵه‌تی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی ڕوویان نه‌داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه، نوێژخوێنان شاری سه‌درییان جێهێشتووه و به‌ره‌و ئه‌و پارێزگایانه به‌ڕێ كه‌وتوون كه لێیه‌وه هاتبوون.
لای خۆشییه‌وه موقته‌دا سه‌در هه‌ر دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه، په‌یامێكی له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه و تێیدا سوپاسی نوێژخوێنان و لیژنه‌ی ئاماده‌كار و هێزه ئه‌منی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردبوو كه ڕۆلیان هه‌بوو له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی.
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره وه‌سف كرد و داواشی له نوێژخوێنان كردبوو به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه لێیانه‌وه هاتبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.