Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:18

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 275 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 275 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە(کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە ماوەی 7 ڕۆژی پشووی جەژنی قوربان زیاتر لە 275 هەزار و 500 گەشتیار هاتوونەتە شوێنە گەشتیاری و هاوینەهەوارەکانی ئیدارەی سۆران، لەو ژمارەیە 181 هەزار سەردانیکەر بوونە 25 هەزار و 200 گەشتیار لە هۆتێل و مۆتێل و گوندە گەشتیاریەکان ماونەتەوە و 69 هەزار و 500 گەشتیاریش لە کەپرەکان  بۆ ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر ماونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ناوچەکە لە ماوەی هەفتەیەک هێندە گەشتیار سەردانی دەڤەرەکە بکەن.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئاماژەی بەوەش دا کە کۆی گشتی ئەمساڵی گەشتیاران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران گەیشتە ملیۆنێک و 275 هەزار گەشتیار.

 

کەلسوم شوان- سۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.