سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەکەی ئەمڕۆ هەینی 15ـی 07ـی 2022 ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە دا کە پەیامەکەی نەخشەڕێگەیەکی نیشتمانییە.
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا سەبارەت بە نوێژە هەینییە بە کۆمەڵەکەی ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و پەیامەکەی ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ جەنابی موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا پێشکەشی کرد، نەخشەڕێگەیەکی نیشتمانی بوو بۆ بنیاتنانی هاوپەیمانییەتییەکی بەهێز کە پێویستە ئەم پێشنیارانە و پێشنیارەکانی دیکە وەک بنەمایەکی سەرەکی و پێداویستییەکانی کۆمەڵگە سەیر بکرێت.
ڕاشیگەیاند: پڕۆسەی سیاسی پیویستی بە گرێبەستێکی نوێ هەیە کە تێیدا هێزەنیشتمانییەکان چارەسەری هەڵەکان بکەن، دوور لە گومانی پیلانگێڕی جیهانی کە هەندێک لەگەڵ ئەم گومانە دەژین.
جێی باسە، ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا لەسەر بانگهێشتی موقتەدا سەدر نوێژی هەینی بە کۆمەڵ بەڕێوەچوو، تێیدا شێخ مهحموود ئهلجیاشی به نوێنهرایهتی موقتهدا سهدر لهنێو ئاپۆڕای ملیۆنان نوێژخوێن و ئامادهبوودان گوتارێكی پێشكهش كرد و هۆشداری دا له وهرگرتنی پۆستی سهرۆك وهزیرانی داهاتووی عێراق لهلایهن كهسه تاقیكراوهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.