پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 15ـی 07ـی 2022 لە شاوێس دوو هاوژین دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە چەقۆ لەیەکتر دەدەن، لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە بوونی دوو تەرم لە شاوێس ئاگادار کرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوژین بەناوەکانی (نیهاد سەعید مستەفا) و (ئیخلاس فازڵ خورشید) بە چەقۆ کوژراون.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٥-٧-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی (نهاد سعید مصطفی) و () بە چەقۆ کوژراون.
ڕاشیگەیاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لەنێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵێیان و ناوبراوی یەکەم بەچەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات وە چەقۆکە بەر ڕانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێنبەربوون دەبێت و لە شوێنی ڕووداو هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، تەرمەکان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.