پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 15ـی 07ـی 2022 ڕاگەیاند، ئەو کەسەی کە شەوی ڕابردوو لە سێبەردان بە ئۆتۆمبێل خۆی بە 6 کەس کێشابوو، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئەو کەسەی کە شەوی ڕابردوو لە (سێبەردان) بە ئۆتۆمبێل پیاوێک و ئافرەتێک و چوار منداڵی شێلا کە هەمان شەو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و خۆشی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ لە ژێر فشاری هێزەکانی پۆلیس خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان کرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر. ل. ح)، بەپێی ماددە (23)ـی هاتوچۆ و ماددە (421) لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.