Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:39

وەزیری دارایی و ئابووری: قەبارەی گومرگ لە کابینەی نۆیەم لە 956 ملیارەوە بۆ هەزار و 691 تریلیۆن دینار زیاد کراوە

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:

لە ماوەی پێشوودا وەزارەتی دارایی بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی بەشی زۆری داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەروەها سەرپەرشتیکردن و بەشداریکردنی سەردانی شاندەکانی بەغدا و ڕێکەوتن لەسەر بەشە بوودجەی هەرێم و جێگیرکردنی بەشە بوودجەی هەرێم لە بوودجەی عێراق.

جێگیرکردنی پابەندە داراییەکانی هەرێم و بەغدا بۆ ساڵی 2004 تاوەکو ساڵی  2021 کە ئەمە کارێکی زۆر گرنگ بوو لە ناو پرۆژەی ساڵی 2021ـی عێراق و ڕێکەوتن لەسەری لەلایەن تیمی چاودێری دارایی هەردوولا. چالاکییەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرییە گشتییەکان لە دیوان دەرکردنی 61 رێنمایی و 46 گشتاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

گێڕانەوەی 95 ملیار دینار بە رێگە گرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. لە بواری گومرگ دا ئازادکردنی بازرگانی و نەهێشتنی مۆنۆپۆڵ تاڕادەیەکی زۆر و زیاترکردنی گومرگ لە 956 ملیارەوە بۆ هەزار و 691 تریلیۆن دینار لە کابینەی نۆیەم دا.

دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی و بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم دەروازەکان و بەستنەوەیان بە وەزارەتی داراییەوە.

لە بواری باجەکانیش زیادکردنی داهاتی باج لە 300 ملیار دینارەوە بۆ 796 ملیار دینار بەبێ هیچ زیادکردن و دەستکاریکردنێکی رێژەی باج. هەروەها ئامادەکاریکردن بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی باج لە ئایندەیەکی نزیک دا. دەستپێکردن بە تۆمارکردنی سەرجەم باجدەرانی لە گەورە باجدەرانەوە بۆ خوار.

لە بواری بودجەیە جێبەجێ کردنی رێکارەکانی دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی 11 هەزار و 595 لەوا نەی کە مامۆستای گرێبەست و پزیشک و دەرچووە یەکەمەکان و گرێبەستە نوێ کە کراون ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

 

ئامادە کردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 – 2021 و پێداچوونەوە بە سەرجەم میلاکەکانی حکوومەت و رێکخستنەوەی داهات و رسومات.

لە ژمێرکاری بەستنەوەی 581 یەکەی ژمێرکاری بە سیستەمی خەرجی ئۆنلاین، هەروەها کەمکردنەوەی خەرجی تا ڕادەیەکی زۆری نا پێویست بۆ حکومەت بە ڕێژەی 144 ملیار دینار. لە بواری خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کۆتایی هێنان بە چەند مووچەیەکی بەدەر لە یاسا و هەڵوەشاندنەوە و گواستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێشمەرگە و گواستنەوەیان بۆ وەزارەتی دارایی.

هەروەها هەموار کردنی پلەی سەرجەم خانەنشینانی پلە باڵا و بە دەر لە یاسا. هەڵوەشاندنەوەی گشت خانەنشینی نایاسایی و ئەوانەی کە بە پلەی زیاتر لە مافی خۆیان خانەنشین کراون. دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی و دروست کردنی ئەنجومەنی سندوق کە  سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەیە، هەروەها بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی خانەنشینی کە لە 23ی حوزەیرانی 2022 لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەستی پێکردووە و لەمەو دوا مامەڵەی کاغەزی نامێنێت.

لە بواری بانکەکاندا دامەزراندنی بانکی نیشتمان بە سەرمایەی 200 ملیار دینار کە دەبێتە لقی بانکی ناوەندی عێراقی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەیەوە سەرلەنوێ رێکخستنەوە و متمانە بە بانکەکانی هەرێم و سود وەرگرتن لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.

لە بواری بانکە پسپۆرییەکان، جێبەجێ کردنی بڕیاری داشکانی 15%ی قەرزی پێشینیەکانی ئەنجومەنی وەزیران وە هەروەها وەرگرتنەوەری 373 ملیار دینار لە پێشینەی قەرزەکانی عەقار و گشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار . لە بواری بانکە بازرگانییەکان وەرگرتنەوەی چەند ملیار دینار لە قەرزی ئاسانکاری بانکی لە رێگەی وەرگرتنەوە و فرۆشتنەوەی رەهنکراوەکانی قەرزدارانەوە . هەروەها بەردەوامبوونی ئەو رێکارانە بۆ باقیاتی قەرزەکان.

لە بواری یاساییدا کردنەوەی 2 هەزار و 626 داوا لەسەرجەم دادگاکان و یەکلایی کردنەوەی %95 ئەو داوایانە لە بەرژەوەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە کاروباری دڵنیایی و بەڕێوەبەری گشتی دڵنیایی، ئامادەکردنی هەمواری رەشنوسی پرۆژە یاسای پیادەکردنی رێکخستنی رێکارەکانی دڵنیایی عێراقی  ژمارە 10ـی ساڵی 2005ـی کوردستانی عێراق. بەرکار کردنی یاسای رەسمی پول بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و زیاد کردنی داهات بە 3 ملیار دینار تەنیا لە ساڵی 2021.

هەروەها یەكخستنی لقەکانی دڵنیایی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.