سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 15ـی 07ـی 2022 داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرپرسیارییەتی بگرنەئەستۆ و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بدرێت.
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆتاهاتنی پشووی یاسادانان بۆ خولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران و پشووی جەژنی پیرۆزی قوربان، و دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان، داوا له خوشك و برایان، سهرۆكی هێزه سیاسییهكان و فراکسیۆنە پهرلهمانیهكان دهكهم، بهرپرسایهتی بگرنه ئهستۆ و بە گفتوگۆ کێشەکان چارهسهر بكهن.
ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێمە بەپێی بڕگەکانی دەستوور و سیستەمی ناوخۆیی ئەنجوومەن ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر لە دیاریکردنی ڕۆژی دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ بەردەوامیدان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئاییندە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.