Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:37

بایدن پێشوازی لە رۆڵی سعوودیە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق دەكات

بە مەبەستی دابینكردنی سەرچاوەی نوێ و هەمەچەشنی كارەبا بۆ عێراق و گەلەكەی.
کوردستان TV
100%

ئەمەریكا و سعودیە بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، كە تیایدا پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان و پێشخستنی دیدێكی هاوبەشیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی زیاتر كە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی ئاوەدان و سەقامگیری لێبكەوێتەوە، دووپاتكردەوە.
هەروەها جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا پێشوازی لە رۆڵی پێشەنگی سعودیە كرد لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری عێراق، هەروەها ئەو رێككەوتنە مێژووییانەی كە لە پەراوێزی لوتكەی ئاسایش و گەشەپێدانی جدەدا واژۆ دەكرێن، بۆ بەستنەوەی تۆڕەكانی كارەبا لە نێوان سعودیە و هاوكارییەكانی كەنداو ئەنجومەن لەگەڵ عێراق، بە مەبەستی دابینكردنی سەرچاوەی نوێ و هەمەچەشنی كارەبا بۆ عێراق و گەلەكەی.
دوێنێ هەینی جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا بە گەشتێكی مێژوویی لە ئیسرائیلەوە گەیشتە شاری جدە  لە شانشینی سعوودیە و شازادە خالد ئەلفەیسەڵ ، ئەمیری ناوچەی مەككە یەكەمین كەس كە لە فڕۆكەخانەی جەدە پێشوازی لە بایدن كرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.