ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16-7-2022چله‌ی ماته‌مینی نووسه‌ر و وه‌رگێر ناوداری كورد "عه‌زیز گه‌ردی " به‌رێوه‌ده‌چێت.
دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه به‌دروشمی (عه‌زیز گه‌ردی پیاوێك له وشه‌ی ڕه‌سه‌ن) چله‌ی ماته‌مینی بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد دكتۆر عه‌زیز گه‌ردی به‌ڕێوه ده‌بات.
چله‌كه له شاری هه‌ولێر ، له‌سه‌ر ئه‌ركی د.ته‌ها ڕه‌سوڵ كاتژمێر (5)ی ئێواره‌له، هۆتێل كانیۆن، نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی نازدار بامه‌ڕنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌لایه‌كی تر ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و كه‌لتوور و Peni Kurd، رێوڕه‌سمی چله‌ی روناكبیریی كورد عه‌زیز گه‌ردی له‌كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه (16-7-2022) له ئه‌ڵمانیا- شاری هانۆڤه‌ر، له‌هۆڵیZur Bettfedernfabrik 1 ڕێكده‌خات.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ناونیشانی (پاشای وه‌رگێڕان و زمان) كه له‌ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ستار محه‌مه‌د ئه‌مین نمایشده‌كرێت، پاشان كتێبێكی تایبه‌ت به‌ژیان و ئه‌زموونی عه‌زیز گه‌ردی كه له نووسین و ئاماده‌كردنی حه‌مید به‌درخان-ه بڵاوده‌كرێته‌وه و دوتر چه‌ندین بابه‌تی دیكه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌شده‌كرێن.
عه‌زیز گه‌ردی، له ساڵی 1948 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، زیاد له 40كتێب و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی گرنگی جیهانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی،جگه له كاری وه‌رگێڕان خاوه‌نی چه‌ندین كتێب تایبه‌ت به خۆیه‌تی وه‌كو (ره‌وانبێژی له ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئه‌ده‌ب و ره‌خنه، ئه‌ده‌بی بێگانان، پیاوێك، سه‌روا، كێشی شیعری كلاسیكی كوردی).
د.عه‌زیز گه‌ردی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌وانه (ره‌وانبێژی له ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئه‌ده‌ب و ره‌خنه، ئه‌ده‌بی بێگانان، پیاوێك، سه‌روا، كێشی شیعری كلاسیكی كوردی)، جگه له كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كانی كه چه‌ندان كتێبه
شایانی باسه، نووسه‌ر و وه‌رگێر ناوداری كورد "د.عه‌زیز گه‌ردی "رۆژی دووشه‌ممه 6-6-2022 له ته‌مه‌نی 75 ساڵییدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئا-كامران
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر و ئه‌ڵمانیا چله‌ی نووسه‌ر و وه‌رگێر ناوداری كورد "عه‌زیز گه‌ردی " به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.