Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:42

لە سامەرا باوك و كوڕێك كوژران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، لەسەر پردی ڕێگای خێرا لە ڕۆژئاوای سامەرا، پیاوێك و كوڕەكەی بە فیشەك كوژراون.
سەرچاوەكە راگەیاند، كەسانێكی نەناسراو هێرشیان كردووەتە سەر پیاوێك و كوڕەكەی لەسەر پردی رێگای خێرا لە رۆژئاوای شاری سامەرا، ئاماژە بەوە دەكات كە هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی باوك و كوڕەكەی لە شوێنی رووداوەكە لەكاتێكدا ئەنجامدەرانی تاوانەكە هەڵاتوون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هێرشەكە ئۆتۆمبێلی قوربانییەكان خۆی بە كۆنكرێتی سەر رێگاكەدا كێشاوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو باوكەی كە كوژراوە وەك پیشەی جووتیاری كاری كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.