Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:28

شەپۆلێكی گەرما ئەوروپا دەگرێتەوە 

کوردستان TV
100%

بەرپرسانی ئەوروپا هۆشداری تەندروستی بڵاودەكەنەوە سەبارەت بە شەپۆلی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
دەسەڵاتداران دەڵێن لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە پورتوگال كەمێك دابەزیوە، بەڵام هێشتا پێشبینی دەكرێ لە هەندێك شوێن پلەی گەرما تا 40 پلەی سەدی بەرزبێتەوە، لە پێنج هەرێم لە ئامادەباشی ئەوپەڕی تەنگەتاویدان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی شەپۆلێكی گەرمای بەهێز و زیاتر لە هەزار ئاگركوژێنەوە ڕووبەڕووی 13 ئاگر لە دارستانەكان بوونەتەوە.
لەكاتێكدا گەرما سووتێنەرەكە ڕووی لە كیشوەرەكە كردووە، هۆشداریش دراوە كە ڕەنگە خراپتر لە بەریتانیا ڕووبدات.
ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند كە شەپۆلی گەرما ژینگە پیسكەرەكان بەرگەهەوا گەرم دەكات و كواڵیتی هەوا تێكدەدات بە تایبەتی لە ناو شارەكان.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی هەینی سەدان كەس بەهۆی بەردەوامی ئاگر لە دارستانەكانی فەرەنسا و ئیسپانیا و پورتوگال ماڵەكانیان چۆڵكرد. وەزارەتی ژینگەی ئیسپانیا-ش ڕایگەیاندووە یارمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی 17 ئاگر لە وڵاتەكەیان دەدەن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.