Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:23

سێروندۆلۆ و كارێنۆ بوستا گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیتی تێنسی باشتاد

کوردستان TV
100%


 
یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی فرانسیسكۆ سێروندۆلۆ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی باشتادی سوید له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان، له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سێروندۆلۆی پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌سڵان كاراتسێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی چله‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو سیی و چوار خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش یه‌ك بوو.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، سێروندۆلۆ ڕووبه‌ڕووی پابلۆ كارێنۆ بوستای ئیسپانی و پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سفر بوو .


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.