یانه‌ی بارسێلۆنا له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌كه به‌فه‌رمی ڕافینیای به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدایاكان و هانده‌ران كرد.
ڕافینیا له ڕۆژانی ڕابردوو له یانه‌ی لیدز یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی په‌نجاوهه‌شت ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بڕی ده میلۆن یۆرۆ وه‌ك گۆڕانكاری په‌یوه‌ندی به یانه كاتالۆنیه‌كه كرد، به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان رافینیاو یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌م هێرشبه‌ره تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و حه‌وت له ڕیزی بلاوگڕانا یاری ده‌كات و بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دیاریكراوه.
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان ڕافینیای ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بارسا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه شانازیه‌كی گه‌وره‌یه هاتۆته ڕیزی یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك بارسێلۆنا، گوتیشی، زۆر یاریزانی ناسراوی دیكه له‌م یانه‌یه یاریان كردووه‌و مێژوێكی پڕشنگداریان بۆ خۆیان و تیپه‌كه‌یان دروست كردووه، منیش هیوادارم نیو هێنده‌ی ئه‌وان پێشكه‌ش به‌م یانه‌یه بكه‌م، به واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕافینیا.
بارسێلۆنا سێیه‌م یاریزانی له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا له دوای هه‌ریه‌ك له فرانك كێسی كۆت دیڤواری و ئه‌ندریاس كریستێنسنی دانیماركی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
ڕافینیا: شانازیه‌كی گه‌وره‌یه بۆم كه‌هاتوومه‌ته ڕیزی یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك بارسێلۆنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.