Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:24

ئه‌م ئێواره‌یه‌ تۆتنهام له‌گه‌ڵ سیڤیلیه‌ یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


 
كەمپی مەشق و ئامادەكاری یانەی تۆتنهام لە كۆریای باشوور بەردەوامە، لەمیانی كەمپەكەدا، ئه‌مرۆ یانە لەندەنیەكە لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا لە شاری سۆن، ڕووبەڕووی یانەی سیڤیلیە دەبێتەوە كە ئەمەش دەبێتە دوایین یاری دۆستانەی تۆتنهام لە كۆریای باشوور، دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو لە یەكەم یاری دۆستانەی خۆی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ‌ گۆڵ لە تیپی ئەستێرەكانی خولی كۆریای باشووری بردەوە.
 ئیڤان پێریسیچی كڕواتی و یاریزانی نوێی تۆتنهام بە شێوەیەكی ئاسایی بەشداری لە مەشقەكانی تیپەكەی كرد، ئەویش دوای ئەوەی ماوەیەك بوو بەهۆی پێكان لە یاریگاكان دابڕابوو، هەر لەم گەشتەی یانە ئینگلیزیەكە بۆ كۆریای باشوور، هەریەك لە یاڤیس بیسۆمای ناوەڕاستكارو فرازێر فۆرستێری گۆڵپارێز بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ڕاهێنانەكان دابڕان و كەرەنتین كران.

 


              

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.