له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری و له‌میانی كه‌مپێكی ڕاهێنان كه له ئوستڕالیا سازی كردووه، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی مێلبۆرن ڤیكتۆری ئوستڕالی میوانداری برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان كریس یاكۆنۆمیدیس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ مێلبۆرن ڤیكتۆری تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی مان یونایتد به چوار گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی میوانداره‌كه‌یان دایه‌وه، له خوله‌كی چلوسێدا، ناوه‌ڕاستكاری سكۆتله‌ندی، سكۆت ماكتۆمینای گۆڵی به‌رامبه‌ری مان یونایتدی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، ئه‌نتۆنی مارسیالی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی دووه‌می تیپه ئینگلیزیه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به پێشكه‌وتنی ئه‌هریمه‌نی سوور ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، ماركۆس ڕاشفۆرد ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له دواساته‌كانی یاریشدا، ئێدمۆند لوپانكو یاریزانی مێلبۆرن ڤیكتۆری گۆڵی چواره‌می مانچسته‌ری به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، هه‌ر له‌میانی ئه‌م كه‌مپه‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه‌دا، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو مان یونایتد ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری دیكه‌و له‌میانی كه‌مپێكی ڕاهێنان كه له سه‌نگافوره سازی كردووه، یانه‌ی لیڤه‌رپول به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای نیشتیمانی سه‌نگافوره سازكرا، له گێمی یه‌كه‌مدا، لیڤه‌رپول به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان جۆردان هێندرسۆن له خوله‌كی دوازده تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و دوو خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول و گۆڵكاری وه‌رزی ڕابردووی پرێمه‌رلیگ گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌م هاوینه‌دا، لیڤه‌رپول له‌به‌رنامه‌یدایه سێ یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری دیكه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لایپزیگی ئه‌لمانی و ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی و ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسی ئه‌نجامبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.