كەناڵی عیبری i24NEWS ئەو وڵاتە عەرەبییەی ئاشكرا كرد كە هەفتەی داهاتوو ئەڤیڤ كۆخاڤی، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل سەردانی دەكات.
كەناڵەكە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەكان رایگەیاندووە، "سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو لە یەكەم گەشتی فەرمیدا سەردانی مەغریب دەكات كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
سەرچاوەكان رایانگەیاندووە : پێشتر هیچ سەرۆك ئەركانێكی ئیسرائیل سەردانی فەرمی بۆ وڵاتانی عەرەبی نەكردووە ، لە كاتێكدا بەرپرسانی تری ئیسرائیل ئەو كارەیان كردووە .
هەر بە گوێرەی سەرچاوەكان ڕەنگە شانشینی عومان، سعوودیە یان سۆماڵ لە داهاتوودا لە لیستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیلدا بن .
سێ وڵاتی دیكەی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.