چاره‌نووسی فرینكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له ڕیزی تیپه‌كه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
له كاتێكداو به پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، كارگێڕی بارسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕێككه‌وتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزی مان یونایتد به گرێبه‌ستێك به بڕی هه‌شتاوپێنج ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام دی یۆنگ ئاماده‌نیه تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و به‌م دواییه‌ش به یاریزانانی بارسێلۆنای ڕاگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت له‌م یانه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیپی خه‌ونه‌كانیه‌تی و ئاره‌زووش ده‌كات هه‌ر له شاری بارسێلۆنا بژی و ئه‌و شاره‌ی زۆر خۆشده‌وێت.
لای خۆشیه‌وه چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا به به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ناچار بوون به‌هۆی خراپی بارودۆخی دارایی یانه‌كه‌یان ئه‌وا ده‌توانن دی یۆنگ بفرۆشن، له هه‌مان كاتیش ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی له ڕیزی بلاوگڕانا هه‌بێت، ئه‌وا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش خۆشحاڵ ده‌بێت به‌وه‌ی دی یۆنگ له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بمێنێته‌وه .
چاره‌نووسی فرینكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له ڕیزی تیپه‌كه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.