Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:30

كازمی لە سعوودیە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ جۆ بایدن ئەنجامدا 

الكاظمي: علاقتنا مع الولايات المتحدة استراتيجية ومبنية على التعاون والثقة والاحترام المتبادل
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە شاری جەدەی سعودیە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ جۆ بایدن ، سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدا.
پێشتر جۆ بایدن ، سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنێكی بۆ بەستنەوەی تۆڕی كارەبا لە عێراق بە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو راگەیاند.
هەروەها مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە جدە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامدا.
 دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جەدە گەیشتە شانشینی سعودیە.
شاندەكەی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق  و  فواد حسێن، وەزیری دەرەوە و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و ئیحسان عەبدولجەبار ، وەزیری نەوت و عەلا جبووری، وەزیری بازرگانی و عادل كەریم وەزیری كارەبا پێكهاتبوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.