Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:37

سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی ئەمریكا دەكات

پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا ستراتیژییە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە شاری جدە، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا كازمی گوتی: كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا سەبارەت بە پەروەردە و ڕۆشنبیری.
 هاومات كازمی سوپاسی ئەمریكای كرد بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا ستراتیژییە و لەسەر بنەمای هاوكاری و متمانە و رێزگرتن لە یەكتر دامەزراوە.
دوێنێ هەینی، كازمی لە جدە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەنجامدا.
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ كازمی بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جەدە گەیشتە سعوودیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.